کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

شتیوانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان له‌ نیلوفه‌ر حامدی و ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان له‌ نیلوفه‌ر حامدی و

ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان، به‌دوای بانگهێشتی “نیلوفه‌ر حامدی” و “ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی” بۆ دادگای ئیجرای ئه‌حكام، داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد كه‌ به‌ شێوازێكی دیپلۆماتیك به‌ره‌نگاری ئه‌م مژاره‌ بێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا وتی: ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ وه‌كوو هه‌موو ڕۆژنامه‌وانێكی ڕه‌خنه‌گر له‌ جیهان دا، ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی خۆیان به‌جێ هێناوه‌‌ به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سزای به‌سه‌ریان دا سه‌پاندووه‌. پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان هه‌موو توانای دیپلۆماتیكی خۆی بۆ ئازادی ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفییه‌ به‌ كار بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ نیلووفه‌ر حامدی و ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتبوون، به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.