کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئیسرئیل بۆ سەر لوبنان و غه‌زه‌

درێژەی هێرشەکانی ئیسرئیل بۆ سەر لوبنان و غه‌زه‌ 1

لە ئاکامی تۆپ‌بارانی ئیسرائیل بۆ سەر جبالیا لە غەزە، ٧ كه‌س و لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەعلبەک و به‌یرووت لە لوبنان، ١٢ كه‌س کوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، ئیسرائیل به‌ بیانووی هه‌بوونی توونێل و ژێرخانی حه‌ماس، قوتابخانەیەکی لە ناوەندی جبالیا تۆپباران کردووە و به‌وهۆیه‌وه‌ حەوت کەسە کوژراون. هەروه‌ها لە لوبنان و به‌ دوای هێرشی فڕۆکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەعلبەک، ٦ منداڵ و ژنێك کوژران. هاوكات بینایه‌كی ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ریری كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش دا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شۆقه‌یێكی پڕ له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی زاحیه‌ی به‌یرووت بۆردوومان كراوه‌ و سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن.