زیاتر له ٥٠٠ ڕۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی ئێران له نامه‌یه‌كدا داوایان له سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كرد، سزای زیندانی نیلووفه‌ر حامدی و ئیلاهه محه‌ممه‌دی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، كاتێك سه‌رۆك كۆماری باس له یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، زیندانی كردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی سه‌رۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت و لێبوردننامه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له ده‌زگای قه‌زایی ده‌كه‌ین سزای زیندانی نیلووفه‌ر حامدی و ئیلاهه محه‌ممه‌دی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و فه‌رمان به ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بدات.