کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زەوت‌کردنی زەوی و زاری خەڵکی بەلووچ بە بیانووی پاراستنی زەویی میللی

زەوت‌کردنی زەوی و زاری خەڵکی بەلووچ بە بیانووی پاراستنی زەویی میللی

دەست‌وپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی پاراستنی زەوی میللی، ده‌ستیان به‌ سه‌ر پێنج هەزار مەتری چوارگۆشە زەویی خه‌ڵك لە یه‌كێك له‌ گەڕەکەکانی شاری چابەهاردا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزە ئینتزامییه‌كانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ مه‌ئموورانی دادگوسته‌ری و نوێنەرانی ئیدارەی ڕێگاوبانی چابه‌هار، له‌ ژێر ناوی “ئازادکردنی زەوی میللی” پێنج هه‌زار متری چوارگۆشه‌ زه‌وی خه‌ڵكیان به‌ به‌های ٣٠٠ملیارد تمه‌ن زه‌وت كردووه‌.