کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ ڕه‌شت

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ ڕه‌شت 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی ڕه‌شت به‌ ناوی “فه‌راز ڕه‌زه‌ویان” له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌ دوو ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی بڕیاری دادگای ئینقلابی ڕه‌شت، فه‌راز ڕه‌زه‌ویان به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ دوو ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی، جه‌ریمه‌ی ماڵی و بێبه‌ری بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌.