ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له ئابفای ئیزه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئیزه، ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و كۆبوونه‌وه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه خوازیاری پێدانی پاداش و سه‌نه‌وات، هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی تهئمیی ئیجتیماعی بوون.