کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

له‌ناوچوونی ١٧ هه‌زار پیشه‌ له‌ كۆمپانیای بووئینگی ئه‌مریكا

له‌ناوچوونی ١٧ هه‌زار پیشه‌ له‌ كۆمپانیای بووئینگی ئه‌مریكا 4

كۆمپانیای بووئینگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ له‌ سه‌دی هێزی كاری خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی زیاتر له‌ ١٧ هه‌زار پیشه‌ له‌و‌ كۆمپانیایه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ دوای مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و كومپانیایه له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می حه‌قده‌ست، هه‌روه‌ها دابه‌زینی ڕێژه‌ی فرۆش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌رچووه‌. پێشتر كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی بۆئینگ داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٠ له‌ سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵیان كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌وه‌ ڕه‌د كرابوو.