کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ملیۆنان کچ لە باشووری سەحرای ئەفریقا

ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ملیۆنان کچ لە باشووری سەحرای ئەفریقا 3

یونیسێف زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و وتی: زیاتر لە ٧٩ ملیۆن کچ لە باشووری سەحرای ئەفریقا لە ته‌مه‌نی منداڵیدا دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر و ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی بوونه‌ته‌وه‌.

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونیسێف)، باشووری سەحرای ئەفریقا بووەتە خراپترین ناوچە بۆ کچان. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٧٩ ملیۆن کچ لەم هەرێمە بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵی بوونەتە قوربانی توندووتیژی سێکسی. ئەم ئامارە ناخ‌هەژێنە تەنیا بەشێکە لە کێشەیەکی جیهانی، چونکە یوونیسێف پێشبینی كردووه‌ کە نزیکەی ٣٧٠ ملیۆن کچ و ژن لە سەرانسەری جیهان، قوربانی هه‌موو جۆره‌ توندووتیژییه‌كی سێکسی بوون.