به‌یانی هه‌ینی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، گرووپێکی نەناسراو لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان هێرشیان کردە سەر مەعدەنێکی به‌ردی خەڵووز و 20 کرێکاریان کوشت و چند کەسیان بریندار کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوربانییەکان لە مەعدەنێكی به‌ردی خەڵوز لە پارێزگای بەلووچستانی پاکستان کاریان كردووه، به‌ڵام گرووپێكی چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و 20 کەسیان كوشتووه و شه‌ش كرێكاریان بریندار كردووه. به وته‌ی پۆلیسی پاكستان، هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.