ژمارەیەک لە کرێکاران و کارمەندانی شاغڵ له ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كانی سه‌ر به یه‌هوودییه‌كانی ئه‌مریكا، بەهۆی دژایه‌تی كردنیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پشتیوانی کردن لە خه‌ڵكی فەلەستین، هاوكات لەگه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس، له‌سه‌ر كار درهكراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، زۆرێک لەو کرێکار و فەرمانبەرانە دەڵێن: پاڵپشتییەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە غەزە و ئاگربەست لە لوبنان، لەسەر بنەمای بەها ئینسانییهكانیان بووه، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی حکوومەتی ئه‌مریکا و بەڕێوەبەرانی هەندێک دامەزراوە و کۆمپانیا كه لە ژێر کاریگەری ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسرائیل دان، کارەکانیان لەدەست داوە. ئەندامانی کۆمەڵەی یه‌هوودییه‌كانی ئەمریکا بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ڕۆژی ڕابردوو له نێو كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه.