ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی سێ مووشه‌كه‌وه بینایه‌كی له ته‌نیشت باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له دیمه‌شق كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ن له‌و هێرشه‌دا به لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه چه‌ند كه‌سیان ئه‌ندامانی خێزانی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی یه‌مه‌ن بوون و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باس له كوژران و برینداربوونی چه‌ند ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و سپای قودس ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم ڕه‌دیان كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان، ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه حیزبۆڵڵای لوبنان پێش مه‌رجی ڕاگرتنی شه‌ڕ له غه‌زه‌ی وه‌لا ناوه و داوای ئاگربه‌ستی كردووه.