ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دژبه‌رانی شه‌ڕ له نیۆیۆركی ئه‌مریكا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له غه‌زه و لوبنان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠٢٣، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیۆیۆرك خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. ناڕازیان داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به زووترین كات كۆتایی به‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره بێنن و ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی زیاتر خه‌ڵكی غه‌زه و لوبنان بگرن.