کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌ زاهیدان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌ زاهیدان 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، میرمنداڵێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌شن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ شێوه‌ی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی محه‌ممدڕه‌سووڵ شه‌هبه‌خش له‌ گه‌ڕه‌كی شیرئابادی زاهیدان و وێڕای بێڕێزی كردن به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه ڕۆژی ڕابردوو‌ دوو شارومه‌ندی دیكه‌ش كه‌ ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی دوو ئه‌ندامی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.