کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژبه‌رانی شه‌ڕ لە سەرتاسەری جیهان

خۆپیشاندانی بەربڵاوی لایەنگرانی دژبه‌ری شه‌ڕ لە سەرتاسەری جیهان

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی فەلەستین و ئیسرائیل لە شارە جۆراجۆرەکانی جیهان، هاتنە سەر شەقام و خوازیاری ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ بوون.

هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌ ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣، لایه‌نگرانی ئیسڕائیل له‌ ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژبه‌ گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد. هاوكات له‌ چه‌ند شاری كانادا، ئه‌مریكا، دانمارك، ئیتالیا، ئێسپانیا، هوله‌ند، ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ و لوبنان ڕێپێوانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.