کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ فه‌ڕانسه و هوله‌ند

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ فه‌ڕانسه و هوله‌ند 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی فه‌ڕانسه‌وی له‌ شاری پاریس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ئامستردامی هوله‌ند له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا هێرشه‌كانی ئیسڕائیلیان بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و لوبنان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێی ڕۆیته‌رز، خوێندكارانی فه‌ڕانسه‌وی داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌ییان كردووه‌ و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌ تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون. له‌ ئامستردامی هوله‌ند به‌ هه‌مان شێوه‌، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا، ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و لوبنانیان له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی فاشیستی ئیسڕائیل به‌ توندی شه‌رمه‌زار كردووه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.