ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له باكوور و باشووری لوبنان، شه‌ڕێكی قورس له نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و چه‌كدارانی حیزبۆڵڵا له ئاواییه‌كانی سه‌ر سنووری لوبنان ڕووی دا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، ٢٥٠ چه‌كداری حیزبۆڵڵا له بۆردوومانی سنگهرهكانیان له باشووری لوبنان كوژراون و هاوكات ٩ سه‌ربازی ئیسڕائیلیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی زه‌مینی، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل گه‌ڕه‌كی زاحیه و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌یان له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت و باكووری لوبنان بۆردوومان كردووه و زیانێكی زۆریان به‌و گرووپه گه‌یاندووه. شایانی باسه كه ٢٩ فه‌له‌ستینیش له بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.