ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، پاڕله‌مانی لیتوانی به زۆرترین ده‌نگ گه‌ڵاڵه‌ی به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاڕله‌مانی لیتوانی به ٦٠ ده‌نگی ئه‌رێ گه‌ڵاڵه‌ی به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی په‌سه‌ند كرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانی له دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ڕایگه‌یاند: سپای پاسداران ڕێكخراوه‌یێكی تیرۆریستیه و چالاكییه‌كانی ئه‌منیه‌ت و ئارامشی ناوچه‌كه‌ی تێك داوه.