رۆژی چوارشەممە ١١ ڕەزبەری ١٤٠٣، لە درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی سامسۆنگ، پۆلیسی هیندووستان زیاتر لە ٦٠٠ کرێکار و ئەندامی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری ڕۆیتەرز، لە سەرەتای مانگی سپتامبرەوە تا به ئه‌مڕۆ زیاتر لە دوو هەزار کرێکاری هیندووستانی لە خێمەیەکی کاتی لە دەوروبەری شیركه‌تی سامسۆنگ لە نزیک شاری چێنای له ویلایەتی تامیل مانیان گرتووە و داوای زیادکردنی حه‌قده‌ست، گۆڕانی گرێبەستهكان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن، بەڵام شیرکەتی سامسۆنگ وێڕای به‌ركه‌وتنی زیانی ١٢ ملیارد دۆلاری نایه‌وێت داخوازی كرێكاران جێبه‌جێ بكات.