به‌یانی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له باكووری بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند، سرویسی كواستنه‌وه‌ی قوتابیان ئاگری گرت و به‌وهۆیه‌وه ٢٥ قه‌تابی له ئاگردا سووتان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له لاستیهكهكانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان ته‌قیوه‌ته‌وه و ئۆتوبووسه‌كه خۆی كێشاوه به له‌مپه‌ری ته‌نیشت جاده و مه‌خزنه‌كانی ئاگری گرتووه. له‌و ڕووداوه‌دا ٢٥ قوتابی گیانیان له ده‌ست داوه و ته‌نیا ١٦ قوتابی و سێ موعه‌لیم توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن.