کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی گشتی له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل

مانگرتنی گشتی له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل

دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری له‌ فه‌له‌ستین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر، دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌ مانیان گرت و بازاڕه‌كانیان داخست.

پاش كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه‌، دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری به‌ مانگرتنی گشتی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌ ئاست كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسڕائیل مایه‌ی شه‌رم زانی و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. هاوكات ڕێكخراوی جیهانی خۆراك سه‌باره‌ت به‌ داڕمانی ئابووری له‌ لوبنان و ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی هۆشداری دا و نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیش ڕایگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌.