لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوە فاشیستییەکانی حكوومه‌ت لەگەڵ کۆچبەرانی ئەفغانستانی لە ئێران، ئەمجارە شارەوانی تاران ده‌ستفرۆشی بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته قەدەغە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕێکخراوی بازرگانی تاران کە دامەزراوەیەکی سەر بە شارەوانی تارانە، ڕایگەیاندووە کە بە شێوەی یاسایی مامەڵه له‌گه‌ڵ ده‌سفرۆشانی نایاسایی دەکرێت و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیش لەم یاسایە بێبەری نین. سەعید بەیگی، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕه‌زبه‌ر، ڕایگەیاند کە “مامەڵەی تایبه‌ت لەگەڵ ده‌ستفرۆشانی ئەفغانستان دەکرێت و ئه‌وانه‌ی مۆڵەتی یاسایی مانه‌وه‌یان له ئێران نییە و لە پێداویستی و سامانی وڵات کەڵک وەردەگرن، ڕێگەیان پێ نادرێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران ده‌ستفرۆشی بكه‌ن.