کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشتووی فه‌ڕانسه له‌ پاریس

ۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشتووی فه‌ڕانسه و دۆستانیان له‌ پاریس 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكوانانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌ شاری پاریس كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی شارومه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی به‌ندكراو له‌ ئێران بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژاك پاریس، سیسیل كۆهلێر و ئۆلیویه‌، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه‌ داویان له‌ ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئێل ماكرۆن كرد هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادكردنی ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ چڕتر بكاته‌وه‌. سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی فه‌ڕانسه‌ن كه‌ له‌ كاتی گه‌شت كردن بۆ ئێران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له‌ ڕێگه‌ی هاندانی موعه‌لمیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌ دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار و زیندانی كران.