لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا به‌لانیکەم ٣٨٨ کەس به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌با له وڵاتی سوودان گیانیان لەدەست داوە.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی پزیشكانی بی سنوور، ١٣ هه‌زار كه‌س له سوودان تووشی نه‌خۆشی وه‌با بوون و ٣٨٨ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه. به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی له سوودان و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س، ژێرخانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناو چووه و له‌م دوایانه‌ش به‌هۆی لێژمه‌ی باران، لافاو له‌و وڵاته هات و ملیۆنان كه‌س ده‌ستڕه‌سیان به ئاوی پاك و خاوێن نییه.