کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌رده‌وامی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و لوبنان

هێرشی به‌رده‌وامی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و لوبنان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌ و باشووری لوبنان و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لوبنان، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشی ئاسمانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان بۆ ٤٥ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش چه‌ندین شارۆچكه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ر چۆمی لیتانی به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌. هاوكات چه‌ند ناوچه‌ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ بۆردوومان كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین فه‌له‌ستینی كوژران و بریندار بوون. وه‌زاره‌تی بێهداستی غه‌زه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسڕائیل دا ١١ قوتابی فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ٥٠٠ قوتابخانه و كۆلێج له‌ ناو چووه‌ و به‌ هه‌زاران قوتابی ئاواره‌ و كه‌م ئه‌ندام بوون.