شه‌وی شه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، خەڵکی ناڕازی ئیسرائیل، دژبه‌رانی نتانیاهوو هاوكات له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.
به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو ڕێپێوانیان كردووه و به داخستنی شه‌قامه‌كان خوازیاری واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.