کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان له‌ هێرشی ئیسڕائیل

12 6

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ دا چه‌ندین فه‌رمانده‌ كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی حیزبۆڵڵای عێراق له‌ ڕێگه‌ی هێرشی په‌هبادی له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق كوژراوه‌ و و له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپای قودس و حیزبۆڵڵای لوبنان له‌ ناوچه‌ی زاحیه‌ی لوبنان، ١٥ كه‌س كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات ٤٤ فه‌له‌ستینی له‌ هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٥٥ كه‌س بریندار بوون.