كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌مریكا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان له شاری واشینگتۆن كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مه سی و چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئه‌مریكا له كارزاری نا بۆ ئێعدامه و به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.