ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی 1403، کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد و تێدا داوای لە ئیسرائیل کرد لە ماوەی ١٢ مانگدا ناوچە فەلەستینیەکان بەجێ بێڵێت.
دوای پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە کە بە ١٢٤ دەنگ پەسەند کراوه، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە شەرمەزارکردنی بڕیاری ئەنجومەنی گشتی، ئەم داواکارییەی ڕەت کردووە. لە نێو 193 وڵاتی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە، 43 وڵات خۆیان لەم بڕیارنامەیە بەدوور گرتوو‌و و ئیسرائیل لەگەڵ ئه‌مریکا و 12 وڵاتی دیکە دەنگی نایان داوه. شایانی باسه كه كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له لوبنان، به پێشنیاری ئه‌لجه‌زایه‌ر ئه‌نجام دراوه.