خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له ئیسلامشاری تاران و كرمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی كۆبوونه‌وه.
خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه حكوومه‌ت ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ، واده‌ی سازكردنی یه‌ك ملیۆن مه‌سكه‌نتان كوا؟ به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت به بۆنه‌ی درووست كردنی مه‌سكه‌ن بۆ خه‌ڵكی كه‌م داهات، پاره‌ی له خوازیاران وه‌رگرتووه، به‌ڵام سێ ساڵ به سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان تێپه‌ڕیوه و وڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك نین.