کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی کەم‌ئەندام بوونی تۆماج ساڵحی له‌ زیندان

مەترسی کەم‌ئەندام بوونی تۆماج ساڵحی له‌ زیندان 2

هەژماری تۆماج ساڵحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ئەم هونەرمەندە ئازادیخوازە نووسیویەتی؛ تۆماج ساڵحی بەهۆی ئەشکەنجە و نەبوونی چارەسەری، مەترسی کەمئەندامی هەمیشەیی لەسەرە.

بە پێی ڕاگایەندنەکان. ئەم ڕەپرە ئێرانییە بەهۆی ئەشکەنجەی سەخت، شکانی قاچ و قامکەکانی كه‌ لە کاتی لێپرسینەوەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ئیسفەهان ڕوویداوە و بەهۆی پشتگوێخستنی چارەسەری پزیشكی بە شێوەیەکی نادروست چاک بوەتەوە و بووەتە هۆی لار گیرسانەوەی ئێسکەکانی و لە ئێستادا پێویستی بە چاودێری پزیشکی خێرا هەیە بۆ ڕێگریکردن لە زیانێکی هەمیشەیی. هەرچەندە لە ئێستادا هیچ فەرمانێك بۆ درێژه‌كردنه‌وه‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی نییە، ماوه‌ی یه‌ك ساڵ حوكمی زیندانی  تێپه‌ڕ ده‌كات و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دا ڕاگیراوه‌.