کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی مازیار سه‌یدنژاد، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه

ڕاگوێزرانی مازیار سه‌یدنژاد، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه

مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازرایه‌وه‌.

مەزیار سەیدنژاد چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانی لە سەندیکای کرێکاران دەستبەسەر و زیندانی کراوە و لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، به‌ مه‌به‌ستی تێپەڕاندنی سزای زیندانه‌كه‌ی بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە. ئەم چالاکه‌ کرێکارییە کە تووشی نەخۆشی سیاتیک بووە، بە هۆی سەرپێچی‌کردن لە پۆشینی جلووبەرگی زیندان، لە چاوەدێری پزشکی بێبەش و دوای خراپبوونی دۆخی ته‌ندرووستی، بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای تەجریش گوازراوه‌ته‌وه‌.