ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی 1403، ئێرانیانی ئازدیخواز لە وڵاتانیی ئوروپایی به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئەنجوومەنی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران لە کۆڵن کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد کە تێدا ڕادا فاتحی، خوشکی ڕامین فاتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژینا لە شاری سنە کە لە سەردەمی شۆڕش دا، هاوکات لەگەڵ دوو برای دەستبەسەر و ئەشکەنجە درابوون، لە وتارێکدا یادی گیانبەختکردووانی بەرز ڕاگرت. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێران دەربڕی و خوازیاری ئازادی هه‌موو بەندکراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون. هەروه‌ها لەشارەکانی ئۆسڵۆ، لەندەن، پاریس، بڕۆکسێل و چەند شاریتر، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی به‌رز ڕاگیرا.