ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی 1403، سێهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی سەربەخۆیی و یەکسانی بەردەوامی ژنان، لەژێر ناوی “ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە داهاتووی ئێران”، لە دووهەمین ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بارسێلۆنا بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفرانسەدا زۆرێک لە چالاکانی مافی ژنان لە ئێران و دەرەوەی وڵات بە شێوەی ڕووبەڕوو و مەجازی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەشدارییان کرد، لەوانە سدیقە وەسمەقی، زانای ئیسلامی، فەریبا بەلووچ، چالاکی مافی مرۆڤ، شۆعلە پاکرەوان، دایکی دادخواز و دەرهێنەر، نەرگس ئەسکەندەری، شارەداری فڕانکفۆرت، عەزهمەت ئەژدەری، لە بنەماڵەی دادخوازی فرۆکەی ئۆکڕاینی، شەهلا شەفیق کۆمەڵناس و ناهید حسێنی وتەبێژی کۆمەڵەی سەربەخۆیی و یەکسانی بەردەوامی ژنان. هەروەها نەرگس محەمەدی لەم کۆنفرانسەدا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “بڕیارمان داوە سەرکەوین و زاڵ بین بەسەر زۆرداری ئایینیدا، هەرچەندە سەرکەوتنەکەمان ئاسان نییە، بەڵام دڵنیابن لەوەی کە ڕووئەدات.