کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

حیمایه‌تی كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا له‌ په‌ره‌ستارانی ئێران

حیمایه‌تی كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا له‌ په‌ره‌ستارانی ئێران

كونفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌ركوتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ ئێران به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆی له‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی ده‌ربڕی.

كونفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی به‌شی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاتیه‌ كه‌ نوێنه‌ری كرێكارانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان ده‌كات. ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌ره‌ستارانی ئێرانی دژی دۆخی خراپی پیشه‌یی و چه‌وسانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ مانیان گرتووه‌ و به‌رگریان له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیان كردووه‌. ئێمه پشتیوانی خه‌باتی په‌ره‌ستاران و كرێكارانی ئێرانین و داوا له‌ كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات.