لە کۆبوونەی دژبەرانی شەڕ لە شارەکانی مێلبۆڕنی ئوسترالیا و کیلی ئاڵمان، خۆپیشاندەران خوازیاری وەستانی شەڕ و ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بوون.
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە خۆپیشاندانی دژبەرانی شەڕ لە بەردەم پێشانگای چەکی مێلبۆرن، 39 کەس دهستبهسهر کران. هەروەها پۆلیس بۆ ڕووبەڕو بوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران بۆمبی دەنگی، گازی فرمێسكڕێژ و فیشەکی پلاستیکی بەکار هێناوە. لە ماوەی 11 مانگی شەڕی غەززە، ئوسترالیا بووەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دژ بە شەڕ و پیشەسازی سەربازی و ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل. هەروهها لە شاری کیل لە باکووری ئاڵمان، خۆپیشاندانێک دژ بە شیرکەتی چەکسازی ڕاینمێتاڵ بەڕێوەچوو. هەرچەند پۆلیس ههوڵی دا ڕێگه له هاودەنگی خۆپێشاندهران لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بگرێت، بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانی و ئامادەبووان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان دەربڕی.