کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئیسماعیل گرامی له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئیسماعیل گرامی له‌ تاران 3

ئیسماعیل گرامی، كرێكاری خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ئیسماعیل گرامی له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری دادگایی و به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا،  چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كرمان به‌ ناوی “هادی جه‌لالی” له‌لایه‌ن لقی پێنجی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه‌ و ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناوبراویان به‌ “پێكهینانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ر به‌ ئیسڕائیل و چالاكی میدیایی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی” تۆمه‌تبار كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ پێشتر له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گیرابوو.