کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایه‌تی خاوه‌ن بارهه‌ڵگر و مینی بووسه‌كان له‌ زابۆل

ناڕەزایه‌تی خاوه‌ن بارهه‌ڵگر و مینی بووسه‌كان له‌ زابۆل 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان، خاوه‌ن بارهه‌ڵگر و مینی بووسه‌كانی شاری زابۆل له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كه‌یان بوون.

خاوه‌ن بارهه‌ڵگر و مینی بووسه‌كانی زابۆل چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ له‌ ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی داهاتیان كه‌م بووه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.