کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی شه‌مس له‌ ئه‌نزه‌لی

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی شه‌مس له‌ ئه‌نزه‌لی

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی شه‌مس له‌ ئه‌نزه‌لی، ڕۆژ شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی شه‌مس، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.