کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواكاری گه‌وره‌ترین ڕێكخراوه‌ی كرێكاری جیهان بۆ ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

داواكاری گه‌وره‌ترین ڕێكخراوه‌ی كرێكاری جیهان بۆ ئازادی شه‌ریفه

ده‌بیركولی فدراسیۆنی جیهانی كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌(ITF) كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی جیهانه وێڕای پێشوازیكردن له‌ ئازادی ڕه‌زا شه‌هابی و حه‌سه‌ن سه‌عیدی دوو ئه‌ندامی سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌ت واحد، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئیبراهیم مه‌ده‌دی، داوود ڕه‌زه‌وی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوو.

كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی وێڕای ڕیزگرتن له‌ حیمایه‌ته‌ جیهانییه‌كان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا كاتی ئازادی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ درێژه‌ به‌ كار و چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ ئه‌كه‌ن.