کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی خولی نوێی مانگرتنی به‌شی گواستنه‌وه‌ له‌ ئورووپا

ده‌ستپێكی خولی نوێی مانگرتنی به‌شی گواستنه‌وه‌ له‌ ئورووپا 1

میدیاكانی یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان ڕایانگه‌یاند: له‌ كۆتاییه‌كانی وه‌رزی هاوین دا كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن و فڕۆكه‌خانه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان بڕیاری مانگرتنی گشتیان داوه‌ و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیتالیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان هۆشداریان به‌ ده‌وڵه‌ت داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ زیاد نه‌كرێت، ئه‌وه‌ به‌شی گواستنه‌وه‌ی یه‌كێتی ئورووپا له‌كار ده‌خه‌ن.