ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری تاران سه‌ردانی ماڵی ڕه‌زا شه‌هابی، چالاكی كرێكاری ئازادكرا‌و له زیندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی و كه‌یوان موهته‌دی سێ چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین پاش چه‌ند ساڵ زیندان به ئازاد كران. ڕۆژانی چوارشه‌ممه پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری سه‌ردانی ماڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدیان كرد و وێڕای پشتیوانی كردن له كار و چالاكییه‌كانیان، خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.