خه‌ڵكی شاری میرجاوه له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ته‌واوی زه‌ویه‌كانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری میرجاوه ڕاده‌ستی ژووری بازه‌رگانی كراوه و بڕیاره تێدا مه‌سكه‌نی میللی بۆ كه‌سانی غه‌یره بوومی درووست بكرێت. داگیركردنی زه‌وی خه‌ڵك بووه‌ته هۆی تۆڕه‌یی دانیشتووانی ئه‌و شاره و خاوه‌ن زه‌ویه‌كان ماوه‌ی سێ ڕۆژه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.