کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئیسڕائیل

ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئیسڕائیل 1

هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.

دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ شاره‌كانی ئۆرشه‌لیم، حه‌یفا و تل ئاویو به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس، ئازادی دیله‌كان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنی سنووری فیلادلفی له‌گه‌ڵ وڵاتی میسر ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ به‌ مه‌رجێك كه‌ ڕێگه‌ له‌ هاورده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ له‌لایه‌ن گرووپی حه‌ماسه‌وه‌ بگیرێت، هه‌ر چه‌ند نتانیاهوو ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌د كردووه‌ به‌ڵام چه‌ندین ئه‌ندامی كابینه‌كه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.