کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشەکی ڕووسیە بۆ سەر ڕۆژئاوای ئوکڕاین

هێرشی مووشەکی ڕووسیە بۆ سەر ڕۆژئاوای ئوکڕاین 2 1

وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشی مووشەکی رووسیە بۆ سەر شاری لێڤیو، بە لانیکەم حەوت کەس گیانیان لە دەستداوه‌ کە سێ كه‌سیان منداڵ بوون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

شاری لێڤیو کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئۆکراین و نزیک بە سنووری وڵاتی لەهستانە لە لایه‌ن ڕووسیەوە کراوەتە ئامانج. لە دوای ئەم هێرشە میدیاکانی ئۆکراین وێنەی پیاوێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ کە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لەدەست داوە. هێرشی مووشەکی ڕوسیا بۆ سەر لێڤیو تەنها ڕۆژێک دوای بۆردومانکردنی شاری پۆلتاوا كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٥٣ كه‌س ئه‌نجام دراوه‌.