کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی خوێناوی بوکوحەرام بۆ سەر گوندێك لە نیجریه‌

هێرشی خوێناوی بوکوحەرام بۆ سەر گوندێك لە نیجریه‌ 4

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، چه‌كدارانی بوكوحه‌رام له‌ نیجریه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندێك و ٨١ كه‌سیان كوشتووه‌.

گرووپی ئیسلامگه‌رای بوکوحەرام بە بەکارهێنانی چه‌ك و نارنجۆک هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مافا لە ویلایەتی یۆبێ و لەم هێرشەدا کە نزیکەی ١٥٠ ئەندامی ئەم گرووپە بە زیاتر لە ٥٠ ماتۆڕسکیلەوە ئەنجامیان داوە، به‌لانیکەم ٨١ کەس کوژراون و ژماره‌یێكی زۆر خانوو و دووكان سووتێندراوه‌.