کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێسپانیا دژبه‌ تالیبان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێسپانیا دژبه‌ تالیبان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، کۆمەڵێک لە ژنانی ئیسپانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی ئێسپانیا كرد پڕۆسه‌یێك بۆ دادگاییكردنی ڕێبه‌رانی تالیبان ده‌ست پێ بكات.

ژنانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ هەروەها داوایان لە دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه‌ كردووه‌، توندوتیژیی تاڵیبان لە دژی ژنانی ئەفغانستان وه‌كوو تاوانی دژی مرۆڤایەتی بناسێنن. ئەم هەوڵانە لەلایەن کریستینا مۆنگ، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەستیپێکردووە و تا ئێستا توانیویە هەزار واژۆ کۆبکاتەوە. شاینی باسه‌ كه‌ تاڵیبان لەم دواییانەدا بە دەرکردنی یاسای نوێ گوشاری بۆ سەر ژنان زیاد کردووە.