ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، چالاكێكی خوێندكاری خه‌ڵكی تاران به ناوی “حه‌مید بیدار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
حه‌مید بیدار خوێندكاری زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت له شاری تارانه و پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفاندیان. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.