کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌كانی بێهرێگان و لاوان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌كانی بێهرێگان و لاوان

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی بێهرێگان و لاوان له‌ باشووری ئێران، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری ولانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازی ئێران، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.