ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژی ژنان لە سووئیس، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، له چالاكییه‌ك دا سه‌ركوتی ژنانی له‌لایه‌ن توركیا و سه‌پاندانی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر به‌ندكراوانی ژن له ئێران شه‌رمه‌زار كرد.
ئەم دەستپێشخەرییه کە لە شارۆچکەی ڕێنێنس لە کانتۆنی ڤائودی سویس بەرێوەچووه، بە بەبۆنەی یادكردنه‌وه‌ی ٥ ساڵەی دامەزراندنی ئه‌و ڕێكخراوه، گەشتێکی دووچه‌رخه‌سواری ساز كردووه و به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. لە یەکەم ڕۆژی گەشتەکەدا کۆمەڵکوژیی ژنان لە لایه‌ن ده‌وڵه‌ته پیاوسالاره‌كانی جیهانه‌وه ئیدانه كرا و به‌شداربووان دژبه توركیا و كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.