به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش ماڵدزراوی ناڕازی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و پاش كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
شه‌وی یه‌كه‌شه‌ممه ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و له ناڕه‌زایه‌تی به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی شیركه‌ت، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و شه‌ش كه‌سیان به ناوه‌كانی “ئومید ئیمام قولی”، “عه‌لی حه‌قیقه‌ت”، “ڕامین ڕه‌حمانی”، “نیما تاهرخانی” و “ڕه‌زا تاهرخانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.